(ABNA24.com)وەزارەتی کاروباری ئافرەتانی ئەفغانستان باسی لە تاوسەندنەوەی تووند وتیژی لەدژی ئافرەتانیی ئەم وڵاتە کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری ئافەرتانی ئەفغانستان رایگەیاند، تاوسەندنی توند و تیژی لە دژی ئافرەتان لەچاو ساڵی پار بە هۆی ئاسایشتی، شەڕ و بیرو هزری دەمارگرژانە و ڕەوشی ناڵەباری ئابوورییە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، کوشتن، بڕینی ئەندامانی جەستە، و سووتاندن، لێدان وکووتان،دەستدرێژی جنسی لە وێنەی تووند تیژییەکانە لە دژی ئافرەتە ئەفغانستانەییەکان.
هەر لەم بوارە جێگری دادئەستێنی ئەفغانستان لەکارو ابری قەدەخەی تووند وتیژی دژی ئافرەتانی ئەفغان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند، لە سی مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٨ ، هەزار و ١٠٦ حاڵەتی تووند وتیژی دژی ئافرەتان لە ٣٤ ویلایەتی ئەفغانستان تۆمار کراوە کە ئەم ڕیژەیە ل چاو ساڵانی رابردوو دوو ئەوەندە زۆرتر بۆتەوە.
/129